
لەم دواییانەدا “پێژمان سوڵتانی” تەمەن ٣٢ ساڵ و بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە گەنجانی پارێزگای ورمێ، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست”ی یەکێک لە ئەندامانی بەسیج لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە.
جێگای ئاماژەیە، لەم دۆسیەدا “ڕزگار بەیگ زادە بابامیری” تەمەن ٤٧ ساڵ و “سۆران قاسمی” تەمەن ٢٨ ساڵ بە تۆمەتی “هاوکاری لە کوشتن”، هەر یەک بە ١٥ ساڵ و ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کراون. هەروەها “کاوە ساڵحی” تەمەن ٤٢ ساڵ تۆمەتبارێکی دیکەی ئەم دۆسیە لەو تۆمەتە بێ تاوان دەرچووە. شایانی باسە، دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی ئەم چوار هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ئەمساڵ بەڕێوەچووە و حوکمەکانیان، لە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار لە زیندانی ناوەندیی ورمێ پێ ڕاگەیێندراوە.