فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی تەورێز
سێشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۳   |  11-02-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “شەهرام مەناف زادە” تەمەن ٣٣ ساڵ و “فەرهاد عەبدولی” تەمەن ٢٩ ساڵ  کە پێشتر بە تۆئمەتی “دەستدرێژی سێکسی” لە پەروەندەیەکی هاوبەش بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندیی تەورێز بەکردەوە دەرهات.
هەروەها هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی “عەلی ڕەزایی” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی تاکستان سەر بە پارێزگای قەزوێن کە پێشتر بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرکان” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی زەنجان بەکردەوە دەرهات.