فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی ئیبراهیم محەممەدی بۆ ژووری تاکەکەسێ زیندانی سنە
سێشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۳   |  11-02-2025

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان، ئیبراهیم محەممەدی بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە ١٢ مانگ زیندان، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی لە زیندانی سنەوە بۆ ژوورێکی تاکەکەسیی ئەم زیندانە ڕاگوێزرا.
ئەم بەندکراوە سیاسییە کە لە ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە کرابوو، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە گوشاری ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکان بۆ سەر ئەندامانی بنەماڵەکەی، حوکمی دەرکراو لەدژی خۆی، مانی لەخواردن گرتووە. ڕۆژی ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، ئیبراهیم محەممەدیی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ١٢ مانگ بەندکران مەحکووم کردبوو.