فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی کاتی بێنیامین ڕەحیم پوور بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی سنە
سێشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۳   |  11-02-2025

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندان، بێنیامین ڕەحیم پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٩ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و دانانی تاپۆی دووکان، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێنیامین ڕەحیم پوور لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە گرتنگەی شارامفەری سنە لێپرسینەوەی لێ کراوە و ئەو ماوەیە لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، “بێنیامین ڕەحیمپوور” هاووڵاتیی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ” و دانیشتووی شاری سنە، بە شێوەی توندوتیژانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە دووکانەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای شارامفەری سنە ڕاگوێزرابوو.