بەیانیەی ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی کورستان
سێشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۳   |  11-02-2025

ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی کورستان “سەقز، زێویە، مەریوان، سەرڤاباد و سنە” بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەک، خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمە دەرکراوەکان لەدژی موعەلیمانی دادخواز و کۆتایی هێنان بە ڕێکاری ئەمنییەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و بارهێنان لەم پارێزگایەبوون.
لەبەشێک لەم بەیانییەدا وێڕای ئاماژە بە نەخوێندنی بەربڵاوی خوێندکاران، کەمبوونی قوتابخانە و فەزای پەروەردە و هەروەها سەرکوتی موعەلیمانی ناڕازی، هاتووە: دادخوازی تاوان نییە و بەرپرسان دەبێ بە جێگەی هەڵسووکەوتی توندووتیژانە، وەڵامدەرەوەی قەیرانەکان بن.