دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان
سێشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۳   |  11-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ ڕێبەندان، سروەت سۆهرابی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵكی جوانڕۆ و دانیشتووی كرماشان، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە كرماشان دەستبەسەر كرا.
بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، سروەت سۆهرابی دوای دەستبەسەركرانی لە بەرامبەر دووكانی هاوژینەكەی لە یەكێك لە شەقامەكانی كرماشان، بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ئەمشارە گواستراوەتەوە.شایای باسە، ئەم چالاكە فەرهەنگییە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی” خراوەتە پاڵی.