کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لە بەرامبەر زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۳   |  11-02-2025

کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، لە بەرامبەر زیندانی ئێڤین لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کۆبوونەوەیە کە لە بەرامبەر ساڵۆنی چاوپێکەوتنی زیندانی ئێڤین بەڕێوەچووە، لە ئێعتڕاز بە دەرکرانی حوکمی ئێعدام لەدژی بەندکراوانی سیاسی بووە. شایانی باسە، ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیە هەروەها خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدام بوون.