فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتیی لە کۆهگیلویە و بۆیەرئەحمەد
چوارشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۳   |  12-02-2025

لە ئەنجامی سێهەمین شەوی ناڕەزایەتیی خەڵکی دێهدەشت سەر بە پارێزگای کۆهگیلوەیە و بۆیەرئەحمەد، لانیکەم پێنج هاووڵاتیی ناڕازی لەوانە ژنێک، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دوایین ساتەکانی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی دێهدەشت بە ناوەکانی “عاتفە تاهێرنیا، ئەمیرحسێن جەعفەری، کامڕان بووزەری، جابر فرووغی و پووریا بەراتی” دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیر کراون. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆئمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە بڵانەکراوەتەوە