فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارخانەی تاواندنەوەی پۆڵای خەزەر گیلان
چوارشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۳   |  12-02-2025

کرێکارانی کارخانەی تاواندنەوەی پۆڵای خەزەر گیلان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها بیلاتەکلیفی کاریان، لە حەساری ئەم کارخانەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کرێکارانی ئەم کارخانەیە لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، چەندین جار کۆبوونەوەی ئێعتڕازیان بەڕێوەبردووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بەئاڕاستەی چارەسەر کردنی کێشەکانیان، لە لایەن بەرپرسانی ئۆستانی و کشوەی هەڵنەگیراوە.