فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی یەحیا مۆرادی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۳   |  13-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، یەحیا مۆرادی، هاووڵاتیی خەڵكی جوانڕۆ، بۆ جارێکی دیکە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرا.
شایانی باسە، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ هیچ هۆکاێک هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی یەحیا مۆرادی و ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووەتەوە. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركردن، تۆمەتە سەپێندراوەكان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، یەحیا مۆرادی ڕۆژی یەكشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١یش لە ڕەوتی خۆپیشاندانەكانی خەڵكی جوانڕۆ دەستبەسەر و دوای ماوەیك ئازاد كرابوو.