دەستبەسەر کرانی پەیمان ئیسماعیل پوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۳   |  13-02-2025

بەپێی زانیارییەکان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، “پەیمان ئیسماعیل پوور”، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵكی گوندی “حاجی لەك”ی سەر بە شاری بۆكان، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر و ڕاپێجی شوێنێکی نادیار کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزە ئەمنییەكان لە ڕەوتی هێرشكردن بۆ شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتییە، شووشەی پەنجێرەكانیان شكاندووە و بە بێ هەبوونی مۆڵەت چوونەتە ناو ماڵەكەیەوە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.