بەڕێوەچوونی لانیکەم سێ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی لە شارەکانی ئێران
هەینی ۲۶-۱۱-۱۴۰۳   |  14-02-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، لانیکەم سێ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی، لەئاست چوونەسەرەوەی ڕێژەی ئاوسان، گرانی و بارودۆخی نالەباری ژیان لە شارەکانی بووشێهر، ئیسفەهان و تەورێز بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە ناوچەی نەوتی لاوان، ژمارەیەک لە دەرمانسازانی ئیسفەهان، لەناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایه کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی پەیمانی شاغڵ لە شیرکەتی مۆخابەراتی تەورێز، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە چوونەوە سەر کارەکانیان خۆیان بوارد.