کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سەنعەتی نەوت لە تاران
شەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۳   |  15-02-2025

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سەنعەتی نەوت، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی نەوت لە تاران، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی سەنعەتی نەوت ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی حقووقی یاسایان و هەروەها وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر وەزارتی نەوت دەستیاندایە کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشمی “هاوار هاوار لەو هەموو نادادپەروەرییە”، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی دەوڵەتی بە کێشەکانیان بوون.