
بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، بە هۆی لێچوونی گاز، ٥٠ خوێندکاری خوێندنگەی پەروین ئێعتسامی سایین قەڵا ژەهراوی بوون.
شایانی باسە، بەشێک لەم خوێندکارانە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سایین قەڵا کراون و بەشێکیشیان بۆ نەخۆشخانەیەک لە ورمێ ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژەیە، ئەم ڕووداوە تەنیا نمونەیەکە لە نەبوونی ستانداردە ئیمەنی و پارێزراوەکان و بەڕێوبردنی خراپی خوێندنگەکانی ئێران. لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووداوەکانی گاز گرتوویی، ئاگرکەوتنەوە و نەبوونی ئامێرە ستانداردەکان چەندین جار مەترسی لەسەر ژیانی خوێندکاران دروستکردووە. لە پارێزگا بێبەشەکانی وەک کوردستان ، سیستان و بەلوچستان و خوزستان ، زۆرێک لە قوتابخانەکان تەنانەت کەمترین ئامێری گەرمکەرەوەی ستاندار و سەلامەتیشیان نییە. لە زستانە ساردەکاندا بەکارهێنانی گەرمکەرەوەی ناپارێزراو و نەبوونی هەواگۆڕکێی باش، زۆرجار بووەتە هۆی ڕووداوی تاڵ و قەرەبوو نەکراوە.