ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان
دوشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۳   |  17-02-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، بەندکراوێک بە ناوی “عێزەت حسێنی دورکی” کە پێشتر بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان حوکمەکەی بەکردەوە دەرهات.
لە لایەکی دیکەوە هەواڵنێریی هێرانا لە ڕاپۆرتێکی دا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆئمەتی “تاوانەکانی پەوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بە مەبەستی بەکردەوە دەرهاتنی حوکمەکەیان گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج.