فارسی
2025 - 4 - 18 | هەینی 30ی خاکەلێوەی 1404

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دایکی زەینەب جەلالیان دەڵێت 15 ساڵە چارەنووسی کچەکەم نادیارە وهێزە ئەمنییەکانی لە مافی چاوپێکەوتنی لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەرییان کردووە
دوشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۰   |  21-02-2022

ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕەشەممە، دایکی زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان کە ماوەی 15 ساڵە لە زیندانەکانی ڕژیم زیندانی کراوە، دڵێت لە ماوەی ئەم ١٥ساڵەدا ئاگامان لێی نییە و مەرەخەسیان بە کچەکەم نەداوە و مافی دیاری کردنی پارێزەریش پێ نەدراوە.دایکی ”زەینەب جەلالیان” داوا دەکا وەک دایکێک مافی ئەوەی هەیە کە کچەکەی ببینێت و داوای لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤی و مرۆڤ دۆستانکرد زانیاری لە سەر چارەنووسی زینەب ئاشکرا بکە و و ئیمکانی چاوپێ کەوتنی لەگەڵ کچەکەی پێ بدرێ.