فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتەکانی مۆخابەراتی ئێران
سێشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۳   |  18-02-2025

کرێکارانی شیرکەتەکانی مۆخابەراتی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لەئاست لە خوارەوەبوونی حەقدەستەکانیان، لە بەرامبەر ئەم کارخانەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: حەقدەستی ئێمە خوار پایە حقووقی دیاری کراو لە لایەن ئیدارەی کارەوەیە و تەنانەت ئەم لانیکەمی حەقدەستەش، لە لایەن بەڕێوبەرایەتی کارخانە پێنج مانگە دواخراوە.