فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج بەندکراو لەزیندانەکانی قزڵحیسار و ئامۆل
پێنجشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۳   |  20-02-2025

سەرلە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی “حسێن یاوەری” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان و “بێهرووز محەممەدی” خەڵکی تاران کە پێشتر لە دو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
هاوکات ساسان میرهادی، هاووڵاتیی خەڵکی دێزفوول بە تۆمەتی “موحاربە لە ڕێگای دزیی چەکدارییەوە” و “ڕەزا ئەنزەلیچی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی ڕەشت بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لەم زیندانە ئێعدام کراون. هەروەها حوکمی ئێعدامی “مالک پارسا” هاووڵاتیی مازەندەرانی خەڵکی شاری ئامۆل کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەممە لە زیندانی ناوەندیی ئامۆل جێبەجێ کرا.