ئازادکرانی وەهاب خدری پوور بەدوای دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد
پێنجشەممە ۰۲-۱۲-۱۴۰۳   |  20-02-2025

ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەشەممە، وەهاب خدری پوور تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش سێ حەفتە دەستبەسەر بوون، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ئازاد کرا.
شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو و لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” تاوانبار کرابوو. جێگای ئاماژەیە، وەهاب خدری پوور، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، بە دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کرابوو.