کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۳   |  09-03-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی تاران، ئەهواز، شووشتەر، کرماشان، شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “نەخۆشخانەمان نییە، پەنا بەرین بۆ کێ”، “تەئمین ئیجتماعیان تاڵان کرد، ئێمەیان بێچارە کرد”، “هاوار هاوار لەم هەموو نادادپەروەرییە”، “کرێکار، موعەلیم، پەرەستار یەکبگرن یەک بگرن”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان بوون.