ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە زەنجان و یەزد
سێشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۳   |  11-03-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی یەكشەممە ١٩ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی “ئەحمەد سەعیدی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی زەنجان لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا.
هەروەها سەرلە بەیانی شەممە ١٨ ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی هووشەنگ محەممەدخانی، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵكی یەزد لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا. هووشەنگ محەممەدخانی و ئەحمەد سەعیدی، هەر یەك دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان” دەستبەسەر و دواتر حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، حوکمی ئێعدامی هووشەنگ محەممەدخانی لە كاتێكدا جێبەجێ كراوە كە لە مافی كۆتا چاوپێكەوتن لەگەڵ بنەماڵەكەی بێبەش بووە.