دەستبەسەر کرانی سۆما محەممەڕەزایی چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنە
سێشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۳   |  11-03-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، “سۆما محەممەدڕەزایی” چالاكی مەدەنی تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە شوێنی كارەكەی لە پاساژی ئەڵماسی ئەمشارە دەستبەسەر كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم چالاكە مەدەنییەیان بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووەتەوە. شایانی باسە، دەستبەسەركرانی ئەم چالاكە مەدەنییە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاكی و بەشداربوونی ناوبراو لە بەڕێوەبردنی ڕێورەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان لە سنە بووە.