کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام لە بەرامبەر زیندانی ئێڤین
چوارشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۳   |  12-03-2025

بۆ جارێکی دیکە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەی بەندکراوانی مەحکووم بە ئێعدام، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەممە، هاوکات لەگەڵ ٥٩مین حەفتەی کارزاری “سێشەممەکانی نا بە ئێعدام”، لە بەرامبەر زیندانی ئێڤین لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆبوونەوەیە کە لە بەرامبەر ساڵۆنی چاوپێکەوتنی زیندانی ئێڤین بەڕێوەچووە، لە ئێعتڕاز بە دەرکرانی حوکمی ئێعدام لەدژی بەندکراوانی سیاسی بووە. شایانی باسە، ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیە لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە بە ناوەڕۆکی “نا بۆ ئێعدام”، خوازیاری هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدام بوون.