ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی مەلایر
چوارشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۳   |  12-03-2025

سەرلە بەیانی ڕؤژی سێشەممە ٢١ی ڕەشەممە، حوکمی ئێعدامی “حوجەت تورکمان” خەڵکی مەلایر، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم بەندکراوە لە ٤ ساڵ لەوەپێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو. جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵەوە لانیکەم حوکمی ئێعدامی ١٠ بەندکراو لە زیندانەکانی مەلایر، تەورێز، کاشان، یەزد، خوڕەم ئاوا (٢ حاڵەت)، هەمەدان، قەزوێن، ئەهەر و زەنجان جێبەجێ کراوە. ٦ کەس لەم بەندکراوانە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و ٣ کەسیش بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو.