فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چیرۆک نووسێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ڕەشت
چوارشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۳   |  12-03-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، “نینا گوڵستانی” چیرۆک نووسی خەڵکی شاری ڕەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ زیندانی لاکانی ئەوشارە گواسترایەوە.
بەوتەی جەواد ساجدی ڕاد هاوژینی نینا گوڵستانی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا کە سەرتا خۆیان بە جێی کارمەندی کارەبا پێناسە کردبوو، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەوان و بە نیشان دانی فەرمانی دەستبەسەرکران، بە بێ هیچ بانگهێشت نامەیەک هەوڵی دەستبەسەر کردنی هاوژینەکەی و پشکنینی ماڵەکەیان دا. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە، سەرەڕای دانانی بارمەتە، هاوژینەکەم گواستراوەتەوە بۆ زیندان. جێگای ئاماژەیە، نینا گوڵستانی، پێشتر لە لایەن لقی سێ دادگای شۆڕشی ڕەشت، بە تۆمەتی “پیلانگێڕی و هاوکاری”بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ و بە تۆمەتی”پڕۆپاگەندە دژ بە حکومەت” بە ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرابوو.