
کۆمەڵێک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەئەنجامی بێ ئاکام مانەوەی خواستەکانیان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، لە بەرامبەر ڕێکخراوی سەرۆک کۆماری لە تاران، بەکوتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “گوزەرانی شیاو، مافی ڕەوای ئێمەیە”، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی زانیاییەکان، ئەم هاووڵاتییانە لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەی ٢٧ی یاسای تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیانن. یاسایەک کە لە ساڵی ٩٧وە بە تەواوی کرداری نەکراوە. بەپێی مادەی ٢٧ی یاسای پشتیوانی لە کەم ئەندامان، دەوڵەت ئەرکدارە، بە کەمئەندامانی خاوەن پێداویستی تایبەت، یارمەتی گوزەرانیان بەپێی لانیکەمی حەقدەستی ساڵانەیان بدات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت و مەجلیس بە جێگەی دانی ئەم بڕە پارەیە، تەنیا ٤٨٠ هەزار تمەن وەک یارمەتی گوزەران دەدات بە کەم ئەندامان.