کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران و کادری دەرمانی تەورێز
چوارشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۳   |  12-03-2025

کۆمەڵێک لە پەرەستاران و کادری دەرمانی تەورێز، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، لە بەرامبەر ناوەندی تەندرووستی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ڕوو لە بەرپرسانی ئەم کەرتە، درووشمی “خەجاڵەت خەجاڵەت”یان وتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا کە پەرەستاران، بێهیاران و پێرسۆنێلی دەرمانی بەشداریان کردبوو، ناڕازییان لەڕێگەی بەدەستەوەگرتنی چەندین پلاکاردی ئێعتڕازی کە لەسەریان نووسرابوو “بۆ گۆڕینی سبەینێ، دەبێ ئەمڕۆ یەک بگرین” خوازیاری درانی خێرای حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، باشتربوونی بارودۆخی ژیان و گوزەرانیان و هەروەها کەم کردنەوەی زەختی کاری لەسەر پێرسۆنێلی نەخۆشخانە بوون.