فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی
پێنجشەممە ۲۳-۱۲-۱۴۰۳   |  13-03-2025

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، سەعید زادڕەعیەت، بەندکراوی تەمەن ٥٠ ساڵ کە لە زیندانی قزڵحیسار لە شاری کەرەج ڕاگیرابوو و تووشی شێرپەنجەی قوڕگ ببووە، بەهۆی دواکەوتنی دەستڕاگەیشتن بە پێڕاگەیشتنە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا، چەندین جار بەهۆی دواکەوتنی چارەسەرکردنی نەخۆشینەکەی تووشی کێشەی جێددی ببووەوە. جێگای ئاماژەیە، سەعید زادڕەعیەت بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە یازدە ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە حەوتەمین ساڵی حوکمەکەی تێپەڕ دەکرد.