فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاووڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۲۴-۱۲-۱۴۰۳   |  14-03-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، حەیدەر محەممەدی (حەسەنوەند) لاوی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی خوڕەماوا، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئاگاهیی نەهاوەندی سەر بە پارێزگای هەمەدان، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە گیانی لە دەستدا. 
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهیی نەهاوەند بە هاوکاری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی خوڕەماوا، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی حەیدەر محەممەدی و ناوبراویان لە پێش چاوی خوشک و دایکە بەساڵاچووەکەی بە توندی داوەتە بەر لێدان و دەستبەسەریان کردووە.  ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا وتیشی، حەیدەر حەسەنوەند دوای گواستنەوەی بۆ ئیدارەی ئاگاهیی نەهاوەند لە لایەن هێزەکانی ئەم ناوەندە دراوتە بەر لێدان و کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ پەیوەندیان پێوە گرتووین کە حەیدەر گیانی لەدەست داوە و بێن تەرمەکەی وەرگرنەوە.