چەككردنی هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژیم لە لایەن خەڵكی شاری شنۆ
هەینی ۲۴-۱۲-۱۴۰۳   |  14-03-2025

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی ڕەشەممە، لە كاتێكدا كە هێزە سەركوتگەرەكانی حكومەت لەزۆربەی شوێنە گشتی و شەقامەکانی شنۆ جێگیر كرابوون و ژمارەیەک لەوان چووبوونە شوێنی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز تا پێش بە بەڕێوەچوونی بگرن، دەستێوەردانی ئەم هێزانە كاردانەوەی خەڵكی لێ كەوتەوە و هێزە حكوومەتییەكانیان دایە بەر لێدان و کوتان و چەک كردن.