فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەسەند کردنی گەڵاڵە یاسای نزمبوونەوەی خێرایی هێڵی ئینترنت لە ئێران
چوارشەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۰   |  23-02-2022

سەرەڕای سنووردار کردنی هێڵی ئینترنت و فیلتەر کردنی بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ماوەی ئەم چەند ساڵە لە ئێران و هەروەها بەرتەسک کردنەوەی فەزای دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەڵاڵە یاسایەک لە سەر نزمبوونەوەی خێرایی هێڵی ئینترنت لە پەرلەمانی ئێراندا پەسەند کرا. ئەو گەڵاڵە یاسایە زۆر یەک لە چین و تۆێژە جوراوجورەکانی کۆمەڵگا بە تایبەتی ئەوانە کە کاری ڕۆژانەیان بە ئینترنتەوە گرێدراوە، تووشی کێشەی جیددی دەکات. چون بە زەحمەت دەستیان بە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەگات. بێجگە لەوە خوێندنی ئانلاینی زانکۆ و قوتابخانەکانیش کێشەی زۆرتریان بۆ دروست دەبێت.
خێرایی ئینترنت لە ئێران لەنێو ١٧٥ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٣٦ هەیە. بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا نزیکەی 75 ملیۆن کەس لەو وڵاتە ئینترنت بەکاردەهێنن.