کوژرانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەدەستی باوکی لە شاباد
شەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۴   |  05-04-2025

بە پێی زانیارییەکان، ئێوارەی پێنجشەممە ١٤ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، “ئایلار زاهیرپوور” منداڵی تەمەن ١٢ ساڵی خەڵكی گوندی “سوێرک”ی سەر بە شاری شاباد، لە ڕێگای بەكارهێنانی چەكی “بڕنەو” لە لایەن باوكییەوە بە ناوی “كەیوومەرس زاهیرپوور” كوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، دایک و باوكی ئایلار جیا ببوونەوە و مافی سەرپەرەستی ناوبراو بە باوكی درابوو. شەوی ڕووداوەكە كەیوومەرس زاهیرپوور بە هۆی پەیوەندی تەلەفۆنی ئایلار لەگەڵ دایكی هەوڵی كوشتنی ناوبراوی داوە. شایانی باسە، بكوژ دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە ڕێگای چەكەوە هەوڵی خۆكوژی داوە و بەحاڵێكی ناجێگرەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.