پێدانی مەرەخەسی بە داوود ڕەزەوی دوای ٩٥٤ ڕۆژ دەستبەسەربوون
شەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۴   |  05-04-2025

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، داوود ڕەزەوی ئەندامی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەورووبەر کە لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠١وە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ەستبەسەر کرابوو، بە دوای تێپەڕبوونی ٩٥٤ ڕۆژ بەندکران لە زیندانی ئێڤین، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ناردرایەوە بۆ ماڵێ.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، داوود ڕەزەوی تەمەن ٦٥ ساڵ، لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا، لەگەڵ چەندین نەخۆشی بەرەوڕوو بووەتەوە و سەرەڕای پێداگری پزیشکان لەسەر پێویستی درێژەی چارەسەری، هەتا ئێستا لە مافی دەرمان بێبەش کرابوو.