فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شووش و خوزستان
یەکشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۴   |  06-04-2025

خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، حەوت تەپە، کەرخە و خوزستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە دوای سێ حەفتە سەرلە نوێی لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە و وتنەوەی درووشمی “خوانە بێ نانەکانمان، چیتان دەوێ لە گیانمان” و “گوزەران، ژیان، تەندرووستی، مافی ڕەوای ئێمەیە”، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و گرانی لەڕادەبەدەر و هەروەها پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.