فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕەتکرانەوەی دووبارەی داواکاری دادگایی کردنی پەخشان عەزیزی
دوشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۴   |  07-04-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، مازیار تاتایی، پارێزەری پەخشان عەزیزی ڕایگەیاندووە كە دووەمین داوای دادگاییكردنی دووبارە لە بارەی حوکمی ئێعدامی ئەم ڕۆژنامەوان و بەندكراوە سیاسییەی بەندكراو لە زیندانی ئێڤین ڕەتكراوەتەوە.
ئەم پارێزەرە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئیكس نووسیویەتی: “لقی پێداچوونەوەی دیوانی باڵای وڵات، دووهەمین داوای دادگاییكردنی  دووبارەی پارێزەرەكانی پەخشان عەزیزی، بە بێ داواكاری دۆسیەی دادگایی، ڕەتكردنەوە و بەرگرییەكانی پارێزەرانی پەخشان عەزیزیان بە بێ كەڵک ڕاگەیاندووە. پێشتر لە ڕێكەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، یەكەمین داوای دادگاییكردنی دووبارەی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی، لە لایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ڕەتكرابوویەوە. پەخشان عەزیزی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢، بە تۆمەتی”بەغی” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو دواتر لە لقی سێی لێپرسینەوەی خانەی دادی ئێڤین لەگەڵ کردنەوەی دۆسیەیەکی دیکە لەژێر ناوی “ئاژاوەنانەوە لە زیندان” ڕووبەڕوو کرایەوە و حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.