کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە تاران و ڕەشت
دوشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۴   |  07-04-2025

خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی تاران و ڕەشت، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئێران،لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوەی لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە و وتنەوەی درووشمی “کرێکار، موعەلیمی بەندکراو دەبێ ئازاد بکرێن” و “گوزەران، ژیان و تەندرووستی، مافی ڕەوای ئێمەیە”، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و گرانی لەڕادەبەدەر و هەروەها پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.