بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان دژبە حەماس لە غەززە
دوشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۴   |  07-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدێری دویچە وێلە، سەرەڕای مەترسی جیدی و کەشی سەرکوتگەرانە لە کەرتی غەززە، بە هەزاران کەس لە خەڵکی فەلەستین، بۆ جارێکی دیکە لەدژی گرووپی حەماس، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
شایانی باسە، ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن کەمپەینی “دەمانەوەێ بەبێ ئێوە بژین” ڕێکخرابوو. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی حەماس، بە شێوەی توندووتیژانە هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و بە دەستبەسەر کردنی ژمارەیەک لەناڕازییانیان، هەوڵیان داوە ئەم ناڕەزایەتییانە سەرکوت کەن. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە ڕایانگەیاندووە، ئامانجیان کۆتایی هێنان بە “دیکتاتۆری حەماس” و “پێکهێنانی فەزایەکی سیاسی کراوەتر” بۆ خەڵکی غەزەن.