ڕاگوزرانی سێ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیسار
سێشەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۴   |  08-04-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “عەلی کەرەمی نەسر”، “عەلیرەزا شەهباری” خەڵکی کوهدەشت و “مێهدی ئەرسەلانی” خەڵکی تاران، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحیساری کەرەج ڕاگوێزران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم سێ بەندکراوە، پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.