فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سێ ساڵ زیندان و سزا تەکمیلییەکان بەسەر ١٢ پارێزەری دادگوستەری لە مەشهەد
دوشەممە ۲۵-۰۱-۱۴۰۴   |  14-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لقی پێنجی دادگای شۆڕشی مەشهەد، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ١٢ پارێزەری دادگوستەری ئەمشارەی سەرجەم بە سێ ساڵ زیندان و ٢٤٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی، مەحکووم کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “عێنایەتوڵڵا کڕامەتی، کازم چزگی، سەحەر دەشتی، مێهدی محەممەدحسێنیان، سەجاد جەوادی، ئەمیردۆخت بەهارە بەرزگەر، فەرزانە سەفەری، ئەمین شەهلا، محەممەدڕەزا یەزدانی، ڕوحۆڵڵا حسێنی، فائێزە سەیدی  میترا ئیزەدی فەر”، لە لایەن لقی پێنجی دادگای شۆڕشی مەشهەد بە تۆئمەتی “پروپاگاندا لەدژی نیزام” بە تەحەمۆلی سێ ساڵ زیندان مەحکووم کراون. شایانی باسە، لە کۆی ئەم حوکمە، ٢١ مانگی بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵپەسێردراوە.