فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگهێشتی ٩ موعەلیمی چالاکی سێنفی کرمان لە لایەن دادگا
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لقی پێنجی لێکۆڵینەوەی دادڕەسی گشتی و شۆڕشی پارێزگای کرمان، ژمارەیەک لە موعەلیمانی ئەمشارەی بە ناوەکانی “مەجید نادری، محەممەدڕەزا بێهزادپوور، شاناز ڕەزایی، زەهرا عەزیزی، میترا نیکپوور،  حسێن ڕەشیدی، محەممەد مەستعەلی زادە، فاتمە یەزدانی و لەیلا ئەفشار”، بە مەبەستی داکۆکی کردن لە خۆیانی، بانگهێشتی دادگا کردووە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم هەڵسووڕاوانەی سێنفی موعەلیمان، لە ساڵی ١٤٠٠وە، چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم پەروەندەسازیان بۆ کراوە و لە لایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کرمانەوە، بەرخوردیان لەگەڵ کراوە.