کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سازمانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە تاران
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی سازمانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، بە کۆبووەوە لە بەرامبەر ئەم سازمانە، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان و درانی حقووقەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا، لەئاست نەدرانی حقووق و مەزایاکانیان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ناڕەزایەتییان دەربڕی و وێڕای داواکاری ۆ پەرداخت کردنی خێرای حقووقەکانیان، خوازیاری بردنەسەری حەقی هەمیشەیی و پێداچوونەوە بە مەزایاکانیان و هەروەها جەژنانەکانیان بوون. ناڕازییان جەختیان کردەوە کە دەبێ حقووق و مەزایاکانیان هاوشێوەی ناوەندکانی دیکەی دەوڵەتی لەبەر چاو بگیرێت.