فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جووتیارانی نەهاوەند
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

کۆمەڵێک لە جووتیارانی نەهاوەند، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی ئێعتڕازی، خوازیاری درانی سەهمییەی کوددەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جووتیارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە شوێنی خزمەتگوزاری کەشاوەرزی ئەمشارە، لەئاست شێوازی دابەش کردنی کودی شیمیایی و وادە و بەڵێنی درۆینەی بەرپرسانی پێوەندیدار، ناڕەزایەتییان دەربڕی. ناڕازییان دەڵێن: بەرپرسان هەتا ئێستا چەندین جار بەڵێنیان پێداوین کە کێشەکانیان چارەسەر دەکەن، بەڵام کێشەکانیان نەک چارەسەر نەکراوە، بەڵکوو هیچ وەڵامێکیشیان پێنەدراوەتەوە.