خۆپیشاندانی کارمەندانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا لە کەرکووک
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

کۆمەڵێک لە کارمەندانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هاتنە سەر شاقامەکان و داوایان کرد کە بە شێوەی دائێمی دامەزرێن.
خۆپیشاندەران دەڵێن: لە مانگی ڕەشەممەی پارەکەوە، بڕیارێ بەهەمیشەیی کردنی کارمەندانی گرێبەستی دراوە، بەڵام هەتا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە. دەشڵێن تەنیا لە کەرکووک ٣٥٠ کارمەندی گرێبەستی هەیە و لە عێراقیش بە گشتی ژمارەیان دەگاتە ٧ هەزار کەس. جێگای ئاماژەیە، ئەم کارمەندانە ماوەی ١٥ ڕۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە، دەشڵێن بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردن تاوەکوو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.