بەردەوامی دەستبەسەربوونی عەبدوڵڵا ئەژیر لە زیندانی ناوەندیی پیرانشار
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

بەپێی زانیارییەکان، “عەبدوڵڵا ئەژیر” هاووڵاتیی تەمەن ۴۵ ساڵی خەڵکی گوندی “سەروکانی” سەر بە شاری پیرانشار و باوکی سێ منداڵ، ۲۹ڕۆژی ڕابردووی بە دەستبەسەر کراوی تێپەڕ کردووە.
شایانی باسە، عەبدوڵڵا ئەژیر لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆی وەکوو مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. هەوڵەکانی بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئەژیر بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماونەتەوە و تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ۲۶ی ڕەشەممەی پارەکە، لە شوێنی کارەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.