ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لە زیندانی ناوەندیی کرمان
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “یادگار ڕەحیم نژاد”، تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی ناوەندیی شاری کرمان جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یادگار ڕەحیم نژاد دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری کرمان دەستبەسەر و لەلایەن لقی چواری دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو. هەر لەم پێوەندەدا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتییی بە ناوەکانی “پەیمان نادری” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان و هەروەها “کەریم ئیسماعیلی” خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب، بە هەمان تۆئمەت لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس بەکردەوە دەرهاتووە.