فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی دوو کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار
پێنجشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۰   |  24-02-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەممە، لە شەقامی خەیام لە شاری قۆم بە هۆی داڕمانی سەقفی دوکانێكی سەوزە فرۆشی، کرێکارێکی ژن کە لەو دوکانەدا کاری دەکرد بە سەختی بریندا بوو.
لە لايەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممە، بە هۆی ڕوداووی ئاگرکەوتنەوە لە کارخانەیەکی تینرسازی لە شاری وەرامین کرێکارک بە سەختی بریندار بوو.
هۆکاری رووخانی سەقفی دووکانەکە نەبوونی ئیمەنی شوینی کار ە و ئاگرکەوتنەوە لەو کارخانەش بوونی مەوادی سوتەمەنی و نەبوونی ئامرازی پێویست بۆ کووژاندنەوە لە شوینی کار واتە نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کارە.
شایانی باسە، لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار ساڵانە گیانلەدەستدان و بریندار بوونی کرێکاران لە سەر کارەکانیان ڕێژەیەکی بەرچاو تۆمار دەکات. وڵاتی ئێران لە باری نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار، لە پلەی 102ی وڵاتانی جیهان دایە.