فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڕەشەی لەسێدارەدانی قوتابیانی قوتابخانەیەک لە لایەن مامۆستایەک کە ١٣کەس لەو قوتابیانەی ئەشکەنجە دابوو
سێشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۴   |  15-04-2025

بە وتەی خوێندکارانی قوتابخانەی قەڵەمچی گوندی کەرجۆ سەر بە شاری سنە، مامۆستاکەیان دوای ئەشکەنجەی مناڵەکان، هەڕەشەی لێ کردوون کە ئەگەر ئەو ئەشکەنجانە ئاشکرا بکەن، دۆسیەیەکیان بۆ چاک دەکات و بە پێی ئەو دۆسیەیە حوکمی ئێعدامیان بۆ دەردەچێ کە ئەو سزایە لە تەمەنی ١٨ساڵیدا جێبەجێ دەکرێ. جێگای ئاماژەیە، ئەو مامۆستایه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوای ون کردنی ئامێری شەحنی تەلەفۆنەکەی، قوتابیەکانی بە تۆمەتی هەڵگرتنی شەحنەکە ئەشکەنجە کردبوو و لە ئەنجامدا یەکێک لە قوتابییەکان بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانە گواسترابۆوە.