فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەفغانستان
چوارشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۴   |  16-04-2025

سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئۆرووپا و دەریای ناوەڕاست، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٦ پلەی ریشتەر، ناوچەی “هیندۆکوش”ی ئەفغانستانی هەژاندووە.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٢١ کیلۆمیتری بووە. هەروەها ناوەندی بومەلەرزەکە ١٦٤ کیلۆمیتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری بەغلان دوور بووە، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٠٨ هەزار کەسە. شایانی باسە، ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئۆرووپا سەرەتا ڕایگەیاندبوو کە گوڕی بوومەلەرزەکە 6.4 پلە بووە. ڕوونیشی کردووەتەوە، تاوەکوو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ڕانەگەیەنەدراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧ و ٧ دەهۆمی پلەی ڕێختەر، ناوەندی وڵاتی میانماری هەژاند کە دانیشتووانی پێنج وڵاتی دراوسێ بەتایبەت تایلاند، هەستیان پێ کردبوو. بەگوێرەی میدیاکان، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزکەی میانمار ٣ هەزار و ٣٥٤ کەس بووە. هەروەها ٤ هەزار و ٨٥٠ کەسیش برینداربوون و ٢٢٠ کەسیش بێسەروشوێنن.