فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لە تاران
پێنجشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۴   |  17-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ۲۵ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، میلاد مورادی، خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مورادی، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی ڕووی داوە. شایانی باسە، میلاد مورادی دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە دەستبەسەر کراوە و باری تەندروستیی باشە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.