ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی کەرەج، کرماشان و قۆم
پێنجشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۴   |  17-04-2025

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۶ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی “عەلی فەزا دووستیانی” خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.
عەلی فەزا دووستیانی ۶ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هاوکات حوکمی ئێعدامی سەعید عەباسی، بەندکراوی تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی ئەلیگودەرز، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە. ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان کاتدا، سوهراب حەیدەری خەڵکی شاری “ڕەی” سەر بە پارێزگای تاران، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندیی قۆم لەسێدارە دراوە.